هەواڵ
مستەفا چاوڕەش :یەكێك لە خاڵە بنەڕەتییەكان كە كورد یەكدەنگییە
 ئاڕاستە

بەرپرسی یەكەی ٧٠ی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا پێویستە هەمووان یەكگرتوو بن، چونكە ناحەزان چاویان بڕیوەتە كوردستان.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی یەكەی ٧٠ی پێشمەرگە،ڕاگەیاندوه‌: تەمەنا دەكەم ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بدات، ئەو شتەی پێشتر بۆ هەرێمی کوردستان كرا.
بەرپرسی یەكەی ٧٠ی پێشمەرگە باسی لەوەش کردوه‌: توركیا هاتووەتە سەر شوێنەكەیان، كوردەكان نەچوونەتە سەر خاکی كەس و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش شتێك بكات كە خەڵك چاوی لێیەتی، جا بۆیە هیوادارم ئەو بڕیارەی دەدرێت، تەنیا ئیدانەكردن نەبێت بۆ ئەو زوڵمەی لە هەموو كورد دەكرێت، بەڵكوو لەو نەهامەتییە ڕزگاریان بێت ویەكێكیش لە خاڵە بنەڕەتییەكان كە كورد پێویستی پێیەتی، یەكدەنگییە و دەبێ یەكگرتوو بین.
مستەفا چاوڕەش بۆ باس باسی له‌وه‌شكردوه‌،بەحوكمی كارەكەم كە لە هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگە، یەكێک لەو شتانەی هەوڵی بۆ دەدەین و هاوپەیمانانیش داوامان لێ دەكەن، خۆمان یەكگرتوو بین.
ده‌شڵیت: لە ڕۆژی ٩ی١٠ی ٢٠١٩ەوە تۆپبارانی میللەتەكەمان لە ڕۆژئاوا دەكرێت و چوار دەورمان ئاگرە، ئەگەر یەكگرتوو نەبین، ئەوا دەبین بە پۆڕی خوراو، لەبەر ئەوە دەبێ یەكێتی و پارتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە كە لە گۆڕەپانەكەدان، تەبا و برا بن.
245 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:27:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ