هەواڵ
تره‌مپ ده‌ڵێت كورد هاوكارى نه‌كردوین
 ئاڕاستە
 سه‌رۆكى ئه‌مریكا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كورده‌كان له‌ جه‌نگى دووه‌می جیهاندا و له‌ دابه‌زینی نۆرماندى هاوكارییان نه‌كردون.
دۆناڵد ترامپ له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى‌ هێرشى توركیا و ده‌نگۆى جێهێشتنى كورد به‌ته‌نها، كه‌ به‌ هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى ئه‌مریكا ده‌ناسرێت وتى "وتارێكم خوێنده‌وه‌ زۆر به‌هێز بوو، كه‌ ده‌ڵێت كورد له‌ جه‌نگى دووه‌می جیهاندا یارمه‌تیان نه‌داین، ئه‌وان له‌ دابه‌زینی "نۆرماندى" یارمه‌تییان نه‌داین، كه‌واته‌ ئه‌وان له‌پێناو خاكى خۆیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ پاره‌مان بۆ خاكه‌كه‌ى ئه‌وان خه‌رجكرد
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ ته‌ماشا ناكات، كه‌ كوردیان جێهێشتبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌یه‌كى زۆریان بۆ كورد خه‌رجكردوه‌ و هاوكارییان كردون له‌ جبه‌خانه‌ و چه‌ك،ده‌شڵێت:ئێمه‌ كوردمان خۆشده‌وێت
1449 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 10:58:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ