هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ بڕیار ده‌دات
 ئاڕاستە

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ10-10-2019  ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه ‌له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كورستان بڕیار بدات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورددا بێت.
 
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیایه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجامبدات و تاوتوێی هێرشه‌كه‌ی توركیا بكات بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
واش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و دژی توركیا ده‌ربكات، به‌و پێیه‌ی زۆرێك له‌ وڵاتان له‌و هێرشه‌ی توركیا ناڕازین

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ توركیا ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد
1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 10:39:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ