هەواڵ
په‌رله‌مان كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە

سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ى توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان،سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌موو هێزو توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و رێگرتن له‌ ناسه‌قامگیریی زیاتر.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه‌ له‌ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای رۆژئاوای كوردستان ده‌ڕوانێت و داوا ده‌كات هه‌رچی زوه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ بوه‌ستێندرێن و له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: دۆخی ناوچه‌كه‌ هیشتا له‌قۆناغێكی هه‌ستیار و ناجێگیردایه‌و شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتوه‌، گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و ناسه‌قامگیریدا ده‌ژین و ئه‌و له‌شكركێشیه‌ش نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتی دورترده‌خاته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌موو هێزو توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و رێگرتن له‌ ناسه‌قامگیریی زیاتر.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌رله‌مان به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌رجۆره‌ په‌لامارێك ده‌كات، كه‌ هاووڵاتیانی سیڤیل به‌ ئامانج بگرێت له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ بێت و ده‌ڵێت "گه‌لی كوردستان به‌ شانازیه‌كی زۆره‌وه‌ پێشه‌نگی خه‌بات و قوربانی بوه‌ له‌ شكستپێهێنانی رێكخراوى داعش و هێنانه‌دیی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و جیهانی، ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام به‌ دواداچون بۆ ئه‌م دۆخه‌ ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
271 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 10:37:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ