هەواڵ
حاكم قادر: حاكم جاسمی كۆچكردوو حاكم و پێشمەرگە و خاوەن قەڵەمێكی بەپێز بوو
 ئاڕاستە

ڕۆڵی كاكەییەكان لەقۆناغەكانی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا دیار و بەرچاوە و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریان بەخشیوە، لەسەردەمی دوای ئازادی ولەقۆناغی شارستانی وپەرلەمانی ، بۆ دەستەبەركردن وسەرخستنی ئەزمونی حوكمڕانی و دیموكراسی هەوڵەكانیان جێی بایەخن.
ئەو ووتانەی هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەشاری چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و لەمیانی مەراسیمی چلەی كۆچكردوو پێشمەرگەو ڕووناكبیر حاكم (جاسم كاكەیی )دا هات، كە چل ڕۆژ بەر لە ئەمڕۆ بۆ دواجار ماڵئاوایی یەكجارەكی كرد.
هەر لە مەراسیمەكەدا و لەبەشێكی تری ووتەكانیدا كەبەئامادەبوونی كەسوكار و ژمارەیەك لێپرسراوانی حزبی حكومی سنورەكە و هاوڕێ و هاوپیشەكانی بەڕێوەچوو، هەڤاڵ حاكم قادر قۆناغەكانی ژیانی خوێندكاری كۆچكردووی بۆ ئامادەبوان ڕوونكردەوە و بەكەسێكی دڵسۆز و ڕاستگۆو كوردپەروەر وەسفكرد و ووتی: حاكم جاسم هەر لەهەڕەتی لاوێتی یەوە پەیوەندی بەڕێكخستنەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان كردووە و لەڕیزەكان (ی.ن.ك) درێژەی بەخەباتداوە.
لەبواری یاسایی پارێزەرێكی سەركەوتوو بووەو سەرجەم قۆناغ و ئەركەكانی لەبواری یاسادا بەسەركەوتوویی تێپەڕاندووە تا بە پلەی دادوەری گەیشتووە و زۆر بە پیشەییانە ئەركەكانی بەیەكسانی دادپەروەری بەڕێوەبردووە.
هەروەها ووتی: حاكم جاسم خاوەن قەڵەم و یاساناس و خاوەن كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی، لە بنەماڵەیەكی نیشتمان پەروەر و تێكۆشەر بووە.
پێویستی ئاماژەبۆكردنە: مەراسیمەكە بەپێشكەشكردنی چەندین ووتار و پارچە شیعر و ژیاننامە و ووتاری بنەماڵەی كۆچكردوو كۆتایی هات.
192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:28:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ