هەواڵ
ئێران: سیاسەتەكانی ئەمریكا پێشێلكردنی سەروەری وڵاتان بەئامانج دەگرێت
 ئاڕاستە
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفراسێك لە تاران، وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا ئاماژەی بەوەدا: گەمارۆ و سزاكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دژی ئێران تەنها لە پێناو ملكەچكردنی تارانە بۆ سیاسەتەكانی ئیدارەی واشنتۆن.
 وتیشی: بە گشتی سیاسەتەكانی ئەمریكا كار بۆ پێشێلكردنی سەروەری خاكی ئەو وڵاتانە دەكات كە دژی مەرامە سیاسی و ئابوورییەكانی ئەمریكا دەوەستنەوە و رێگری لەو پلانانەی واشنتۆن دەكەن.
محەمەد جەواد زەریف لە بەشێكی تری وتەكەیدا تەئكیدیشیكردەوە: كۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری سیاسەتەكانی نابێت و رێگاش نادات ئەمریكا مەرج و سیاسەتی خۆی لە رێگای سزای ئابووری و داراییەوە بەسەر حكومەت و گەلی ئێراندا بسەپێنێت.
175 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:18:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ