هەواڵ
رۆحانی: داوا لە توركیا دەكەین هێمنانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی سوریادا بكات
 ئاڕاستە
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە توركیا كرد خۆڕاگربێت و خۆی لەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باكووری سوریا بپارێزێت و رێگەی دروست بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكەدا هەڵبژێرێت. 
رۆحانی وتیشی: تاران لەوە تێدەگات توركیا نیگەرانی ئاسایشی سنوورەكانی وڵاتەكەیەتی، بەڵام بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانییەكان، پێویستە ئەنكەرە رێگەی دروست و ئاشتییانە بگرێتەبەر.
حەسەن رۆحانی تەئكیدی لەوەشكردەوە: تاكە چارەسەر بۆ پاراستنی ئاسایشی باشووری توركیا، بوونی هێزەكانی سوپای سوریایە لەو ناوچەیەدا و پێویستە كوردەكانیش پاڵپشتی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا بكەن.
169 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:17:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ