هەواڵ
چیك داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات ڕێگری لە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر سوریا بكات
 ئاڕاستە

ئەندریە پاپیچ سەرۆك وەزیرانی چیك داوای لە یەكێتی ئەوروپا كرد هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ ڕێگریكردن لەهێرشەكەی توركیا بۆسەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرۆك وەزیرانی چیك ئاماژەی بەكاریگەریە مەترسیدارەكانی ئەو هێرشە كرد بۆ سەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ڕایگەیاند: پێویستە ئەوروپا چالاكتر بێت و هەوڵ بدات ڕێگەچارەیەكی ئاشتی بۆ ئەو دۆخە بدۆزێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا (تۆماش پیتەرچیچك) وەزیری دەرەوەی چیك داوای لەتوركیا كرد ڕێز لە پابەندییە یاسایی و مرۆییە نێودەوڵەتیەكان بگرێ و ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەنگە دامەزراندنی ئەو ناوچە ئارامەی توركیا باسی دەكات دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ هەموو رێگەكانی دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ ئەو پرسە دووپات كردەوە.
588 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:15:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ