وەرزش
ڕاکیتچ : ڕۆناڵدۆ پەیوەندی پێوەکردووم
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

ئیڤان راكیتچی كرواتی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکردووە کە ڕۆناڵدۆ پەیوەندی پێوەکردووە و داوایەکی لێکردوە

ڕاکیتچ لە چاوپێکەوتنیدا بۆ تۆڕی "24 ساتا"ی كرواتی ڕایگەیاند ،  هاوینی رابردودا كریستیانۆ بە تایبەت پەیوەندی پێوە كردم و داوای لێكردم كە ڕو لە یانەی یۆڤانتۆس بكەم، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوای 50 ملیۆن یۆرۆیان دەكرد.

سەبارەت بە داهاتووی خۆشی ووتی ، نازانم لە داهاتودا چی دەگوزەرێت، بەڵام لە دۆخێكی قورسدام، دەمەوێت یاریی بكەم، دەمەوێت بەشێك بم لە یانەكەم، لە یارییەكانی داهاتو تەواوی تواناكانی خۆم دەخەمەگەڕ لە پێناو ئەوەی باشترین ئاست پێشكەش بكەم
392 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 4:14:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ