هەمەڕەنگ
هه‌تا ده‌توانى خۆت له‌ ژاوه‌ژاو و ده‌نگى به‌رز بپارێزه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ژاوه‌ژاو (ده‌نگه‌ ده‌نگ) ، یه‌كێكه‌ له‌ ده‌نگه‌ بێزاركه‌ره‌كان كه‌ پێكدێت له‌ كۆمه‌ڵێك ده‌نگی جیاواز و به‌رز پێكه‌وه‌ كه‌ واده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێیه‌كانت دروست بكات و مێشك و ته‌ندروستیت ماندوو بێت.
ئایا ده‌نگه‌ ده‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌ و مه‌ترسیه‌كانی چین؟ 
*به‌رده‌وام ده‌نگی بێزاركه‌ر و ژاوه‌ژاو هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بیستن و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ به‌رده‌وام له‌ شوێنێك بێت ژاوه‌ژاوی تێدابێت. 
*ژاوه‌ژاو هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و لێدانی دڵ زۆر خێرا ده‌كات له‌ بارودۆخی ئاسایی، به‌رده‌وام بوونیشی هۆكارێك بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ هه‌یه‌. 
*كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكدانی ئارامی و قوڵی خه‌وت هه‌یه‌ شه‌وانه‌، ناتوانیت به‌باشی بحه‌وێیته‌وه‌ و خه‌وه‌كه‌ت نێوانی ده‌بێت. 
*یه‌كێكی دیكه‌ له‌ زیانه‌كانی زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ و سترێسه‌، كه‌ واده‌كات ده‌روونت ماندوو بێت زوو توڕه‌ بیت.
هه‌ربۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ شوێنى ژاوه‌ ژاوو و ده‌نگى به‌رز تا دووچارى كاریگه‌رییه‌كانى نه‌بیته‌وه‌.
686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 12:33:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ