هەواڵ
بارزانى نامه‌یه‌ک ئاڕاستەى ترەمپ دەکات
 ئاڕاستە

مەسعود بارزانى نامه‌یه‌کى کراوه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا کرد و ده‌ڵێت:خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/10/2019، مەسعود بارزانى  سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ ڕێگه‌ى پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) له‌ تویتێکدا نامه‌یه‌کى کراوه‌ى ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ کردوەو،ده‌ڵێت: (بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئاگاداریی جەنابت گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر،وەخوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە، لەگەڵ ڕێزماندا).
4115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 12:00:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ