هەواڵ
باران له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت
 ئاڕاستە

ماڵپه‌ڕى (accuweather)ى ئه‌مریكی،كه‌ ماڵپه‌ڕێكى جیهانیی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وایه‌  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا، باران له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌رده‌وام كه‌شوهه‌واى هه‌موو جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌، 21/10/2019، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى له‌ كاته‌كانى به‌یانیدا، كه‌مێك باران ده‌بارێت.

هه‌روه‌هاله‌ 21/10/2019، له‌ پارێزگاى دهۆك و له‌ كاته‌كانی به‌یانیدا، نمه‌ بارانێكى كه‌م ده‌بارێت، له‌ هه‌مان ڕۆژدا و له‌ كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و باران نابارێت.
24327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/8/2019 3:41:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ