هەمەڕەنگ
مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێكاندا وا ده‌كات زۆر بخۆیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت ئاره‌زووى زیاتر خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌كه‌یت ، وه‌ك له‌وه‌ى به‌ته‌نها نان بخۆیت .ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ ڕوو  تواناى برسێتیت به‌ڕێژه‌ى 48% ى زیاد ده‌كات كاتێك كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و دۆستانت نان ده‌خۆیت وه‌ك له‌وه‌ى به‌ته‌نها نان بخۆیت.
واته‌ بوونى هاوڕێیان و خێزانه‌كه‌ت له‌سه‌ر سفره‌ى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت وات لێ ده‌كات ئاره‌زووى خواردنت زیاتر بێت و هه‌ست به‌برسێتى بكه‌یت .
هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌ته‌نها نان ده‌خۆن كه‌متر هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌ن و ناتوانن زۆر بخۆن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكى ته‌ندروست بخۆیت ، ئه‌وا بیر له‌ خراپى زیاده‌ خۆریت مه‌كه‌ره‌وه‌ گرنگ له‌وه‌دایه‌ زیاده‌ خۆرى له‌خۆراكى ناته‌ندروستدا نه‌كه‌یت .
221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2019 1:52:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ