هەواڵ
سەرجەم یەکەکانی سوپاى گێرایەوە
 ئاڕاستە



 سەرۆک وەزیرانی عیراق لەوتارێکیدا هەڕەشەی دادگایی کردن لە گەندەڵکاران کرد و جێبەجێکردنی خاڵەکانی چاکسازیش دووپاتکردەوە .

عادل عەبدول مەهدی لە وتارەکەیدا ڕاشیگەیاندوە: سوورن لەسەر ئەوەی بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە گەندەڵکاران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە ، ئاماژەی بەوەشدا بڕێک پارە بەپڕۆژەی بچووک دەدەن و پڕۆسەی سەربازی خۆویستانە جێبەجێ دەکەن.
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمینی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە سەرجەم یەکەکانی هێزی سوپا لە ناو شاری سەدر لە بەغدا بکشێنێتەوە و لە جێگای ئەوان هێزی پۆلیس فیدڕاڵی جێگیر بکرێت ، شانەی راگەیاندنی جەنگی هۆکاری ئەو بڕیارەی عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەو ئاڵۆزییانە گەڕاندەوە کە دوێنێ شەو لەناوچەی  سەدر روویانداوە.
جێگەى باسە ، شەوی رابردوو پێکدادان و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی سوپا لەناوچەی سەدر دروستبوو بەو هۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
18543 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2019 1:45:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ