هەمەڕەنگ
سێ خاڵى زۆر گرنگ بۆ جوانى و پڕ بوونى برۆكانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

جوانى برۆ و پڕبوونى یه‌كێكه‌ له‌جوانییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و پڕى برۆ زیاتر سه‌ره‌نج ڕاكێش ده‌رت ده‌خات هه‌ربۆیه‌ ،زۆربه‌ى خانمان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر قه‌ڵه‌مى برۆ و تاتۆكردنى .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین چۆن به‌بێ به‌كارهێنانی ماكیاژ برۆكانت پڕده‌كه‌یته‌وه‌؟ 
*زۆر گرنگه‌ برۆكانت به‌رده‌وام شێدار بكه‌یت و ڕێگانه‌ده‌یت پێسته‌كه‌ وشك بێته‌وه‌، چونكه‌ وشكی هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌رین، جگه‌له‌وه‌ی پێویستی به‌ ڤیتامین و خۆراكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت مه‌ساجی بۆ بكرێت تا سوڕی خوێنی ئه‌و شوێنانه‌ چالاك بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆشاییه‌كان كه‌م بێته‌وه‌. 
*هه‌وڵبده‌ له‌ كاتی لابردنی مووه‌ زیاده‌كان ده‌ستكاری به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌كه‌یت، چونكه‌ دواتر به‌ قورسی پرده‌بێته‌وه‌ و باشتره‌ 15 ڕۆژ جارێكیش پاكی بكه‌یته‌وه‌. 
*زه‌یتی گه‌رچه‌ك، باشترین جۆری زه‌یته‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ و به‌هێزكردنی مووه‌كان و گرنگه‌ به‌یانی و ئێواره‌ به‌كاریبهێنیت.
1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2019 12:21:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ