هەواڵ
هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ ئاشكرا بوو
 ئاڕاستە
هه‌رچه‌نده‌ به‌پێى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌موو 5ى مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت،به‌ڵام ئه‌مڕۆ 6 ى مانگه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كان بڕیار وابوو موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشنمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت كه‌چى تاكوئێستا دابه‌ش نه‌كرلااوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌سه‌ڵات لاى وه‌زاره‌تى داراییه‌ و تاكو ئێستا بڕیارى دابه‌شكردنى موچه‌ى بۆ مانگى حه‌وت نه‌داوه‌.

وتیشى:هیچ زانیارییه‌كه‌مان له‌ سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ پێ نه‌گه‌شتووه‌ و ته‌نانه‌ت خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ش دانه‌به‌زیه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:دیار نییه‌ كه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنى موچه‌ ده‌كرێت و هه‌ر كات وه‌زاره‌تى دارایی پێى ڕاگه‌یاندین كه‌ موچه‌ دابه‌ش بكه‌ین ئه‌و كاته‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌كه‌ین.
55400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2019 12:17:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ