هەمەڕەنگ
بۆچى له‌ش پێویستى به‌ خواردنى ترشه‌ (سماق) هه‌ یه‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ترشه‌ (سماق) یه‌كێكه‌له‌ خێزانى به‌هارات و گرنگى خۆى هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ به‌كارى بهێنیت و یان چاره‌سه‌رى زۆر كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌كات .
ده‌توانیت له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا ترش به‌كاربهێنیت بۆ نموونه‌ له‌جیاتى خوێ ترشه‌ بكه‌ به‌سه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌دا  و یان ترشى هاڕاو به‌ میوه‌وه‌ بخۆیت و یان ترشى نه‌هاڕاو بكه‌یته‌ ناو ئاوه‌وه‌ پاشان ئاوى ترشه‌كه‌ بخۆره‌وه‌ دواى پاڵاوتن .
گه‌ده‌ت پاك ده‌كاته‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ریخۆڵه‌كانیشت ، و یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده‌ت ده‌دات و ڕزگارت ده‌كات له‌هه‌وكردنى گه‌ده‌ .
دژى هه‌موو جۆره‌ هه‌وكردنێكى له‌شه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌كات .
ترشه‌ سماق دژى گه‌شه‌ى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌ .
ئازار له‌له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئازارى سك كاتێك كه‌توشى هه‌ڵئاوسان و غازاتى سك ده‌بیت .
ترش یارمه‌تى گورچیله‌كانت ده‌دات و ڕێگرى هه‌وكردنى گورچیله‌ ده‌دات .
پارێزگارى له‌له‌ش ده‌كات له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ .
3713 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/5/2019 12:39:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ