هەواڵ
خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆئه‌نجام ده‌درێت
 ئاڕاستە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێدەچێت خۆپیشاندانەكانی عێراق زیاتر دەست و پاڵنەری دەرەكیی و ئامانجی دەرەكیی لە پشتەوە بێت.
جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستا ن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: پێدەچێت خۆپیشاندانەكان، كە بەرەو فراوانتربوون دەچێت و لەسەرەتاوە بەتوندوتیژیی دەستیپێكرد، زیاتر دەست و پاڵنەری دەرەكیی و ئامانجی دەرەكیی لە پشتەوە بێت و ئەمەش دیارە لە بەرژەوەندیی هیچ كام لە دوو لایەنە سەرەكییەكەی ململانێیەكان لەعێراق نابێت.
باسی له‌وه‌شكردوه‌: رووخان یان كەوتنی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە بەرژەوەندیی هیچ كام لە ئەمریكا و ئێران نییە، ئەوەش لەبەر هۆیەكی زۆر سادە، لە حاڵەتی روودانی ئەوەدا زۆر قورس دەبێت حكوومەتێكی تەوافوقیی نوێ درووستبكرێت.
ئیمینكی ئاماژەی بەوەشكردوه‌: پێمان وایە پاڵنەرەكانی پشت ئەم خۆپیشاندانانە، لەپێناو زەمینەسازیی، پێدانی رەوایەتی سیاسیی و پەردەپۆشكردنێكە بۆ ئەگەری كودەتایەكی سەربازیی.
16231 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/3/2019 2:48:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ