هەمەڕەنگ
به‌م جۆره‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ له‌ناو به‌فرگردا هه‌ڵبگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وا ڕاهاتوین به‌گشتى هه‌موو خۆراك و خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌نێو به‌فرگردا هه‌ڵده‌گرین ، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ شێوازێك له‌نێو به‌فرگردا دایان بنێیت كه‌ تێك نه‌چێت و نه‌بێته‌ هۆى خراپ بوونى و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كتریا له‌ناو به‌فرگره‌كه‌دا.
هه‌وڵ بده‌ هیچ سه‌ووزه‌ و میوه‌یه‌ك له‌ناو سه‌به‌ته‌ دامه‌نێ ، به‌ڵكو باشتروایه‌ ده‌فرێك سه‌رى هه‌بێت یان له‌ناو زه‌رفێكى پاكى سپى كه‌ ده‌مه‌كه‌ى دابخه‌یت ئینجا له‌نێو به‌فرگره‌كه‌  دایبنێ.
چێشت و یان هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكییه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت له‌ناو به‌فرگردا هه‌ڵى بگریت پێویسته‌ سه‌رى هه‌بێت و هه‌وا نه‌یات ،چونكه‌ ئه‌و هه‌وا شێداره‌ى ناو سه‌لاجه‌ تێكى ده‌دات و به‌كتریا دروست ده‌كات.
به‌ڵام هه‌ڵگرتنى چێشت و ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان نابێت له‌دوو ڕۆژ زیاتر له‌ به‌فرگردا بمێننه‌وه‌ ، به‌ڵكو دواى دوو ڕۆژ نابێت بخورێت .
چێشتى هه‌ڵگیراو پێویسته‌  یه‌ك جار گه‌رم بكرێته‌وه‌ و دواى ئه‌وه‌ بۆ خواردن گونجاو نییه‌.
هه‌ر خۆراكێك كه‌ ده‌یكه‌یته‌ ناو به‌فرگره‌وه‌ نابێت به‌گه‌رمى بێت به‌تایبه‌تى چێشت به‌ڵكو وازى لێ بهێنه‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌ پاشان ، بیخه‌ ناو به‌فرگره‌وه‌ .
1158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/2/2019 2:29:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ