هەمەڕەنگ
ئه‌نجامدانى سێ ڕه‌فتار ده‌روونى مندڵه‌كه‌ت تێك ده‌دا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دایكان و باوكان پێویسته‌ ڕێگه‌ى ته‌ندروست و باش بگرنه‌ به‌ر بۆ په‌روه‌رده‌كردن و گه‌ووره‌ بوونى منداڵه‌كانیان، تا ئه‌و منداڵه‌ له‌گه‌ووره‌كانه‌وه‌ فێرى لایه‌نى باشى ژیان بێت و هه‌رگیز توشى زه‌برى ده‌روونى نه‌بێته‌وه‌ ، هه‌ندێك رێنمایی ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ دایكان و باوكان:
*هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌جێهێشتن
ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ منداڵه‌كه‌ت به‌ به‌جێهێشتن و دووركه‌وتنه‌وه‌، كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌ت وایلێده‌كات هه‌ست به‌ دڵنیایی نه‌كات و به‌رده‌وام ترسی له‌ده‌ستدان و به‌جێ هێشتنی دایك و باوكی هه‌بێت.
 *پشت گوێ خستنی هه‌سته‌كانی
ڕێگه‌ى بده‌ با هه‌سته‌كانى ده‌رببڕێت و یارمه‌تى بده‌ له‌و هه‌ستانه‌ى كه‌هه‌یه‌تى بۆ هه‌ر لایه‌نێكى ژیان بێت.
*خۆڕاگرتن به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى منداڵه‌كه‌ت 
منداڵ سه‌رپێچی له‌فه‌رمانه‌كانت ده‌كات، ده‌بێت سنورێكی بۆ دابنرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ دایك و باوك هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، چونكه‌ به‌رپه‌رجدانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی توند ده‌بێته‌ هۆی برینداركردنی ده‌روونی منداڵه‌كه‌ت.
900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/1/2019 1:06:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ