هەمەڕەنگ
هه‌تا ده‌توانى باشوێن خه‌وه‌كه‌ت تاریك بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان له‌ تاریكدا نه‌بێت ناتوانن خه‌وێكی قوڵ و ئارام بكه‌ین و به‌شێكی دیكه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار هۆكاری حه‌زكردن به‌ ڕووناكی له‌ كاتی خه‌ودا ترس بێت و هه‌ستكردن بێت به‌ دڵنیایی، به‌ڵام ئایا له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ كامیان زیانی هه‌یه‌؟
به‌گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له‌ توێژینه‌وه‌كان خه‌وتن له‌ ڕووناكیدا زیانی هه‌یه‌ و مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، پسپۆڕانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناهاوسه‌نگ كردنی هۆڕمۆنه‌كان هه‌یه‌ و دواجاریش ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی.
زیانه‌كانیشى بریتیین له‌مانه‌ :-
*ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات، به‌هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان. 
*كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرداری هه‌رس هه‌یه‌ و ده‌بێته‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن. *ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌ت نائارام بێت و تووشی خه‌مۆكی ده‌روونیت ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی ناچالاكبوونی كرداری هه‌رس چه‌وری زیانبه‌خش زیاتر له‌ له‌شدا كۆده‌بێته‌وه‌ و كێشت زیاد ده‌كات.
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/30/2019 2:44:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ