تەندروستی
ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشیت ئه‌م شه‌ربه‌تانه‌ بخۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بوونى نیكۆتین له‌جه‌سته‌ى ئه‌و توش بووانه‌ى كه‌ جگه‌ره‌ كێشن زۆر زۆره‌ ،هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ ناتوانن واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بهێنن ، چونكه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ وات لێ ده‌كات پێوه‌ى په‌یوه‌ست بیت و نه‌توانى ده‌ست  به‌ردارى بیت.
هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك شه‌ربه‌تى سروشتى بخۆیته‌وه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى خوێن و له‌شت  له‌و مادده‌ زیان به‌خشانه‌ى جگه‌ره‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م شه‌ربه‌تانه‌ یارمه‌تیت ده‌دات تا وورده‌ وورده‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان دوور كه‌ویته‌وه‌ .
شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ و هه‌نار و لیمۆ ده‌توانى به‌جیا بیان خۆیت و ده‌شتوانى تێكه‌ڵییان بكه‌یت به‌ته‌واوى قوورگ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ .
بروكلى یان شه‌ربه‌تى بروكللى باشترین سه‌ووزه‌یه‌ بۆ فڕێ دانه‌ ده‌ره‌وه‌ى مادده‌ى زیان به‌خش له‌له‌شدا .
شه‌ربه‌تى زه‌نجه‌بیل باشترینه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى خوێن .
شه‌ربه‌تى گێزه‌ر له‌ش له‌ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت.
سپیناخ باشترینه‌ بۆ ته‌واو پاك بونه‌وه‌ى له‌ش له‌مادده‌ى نیكۆتین .
6117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/30/2019 2:43:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ