هەمەڕەنگ
باشترین ڕێنمایى تاقژت چه‌وور ده‌رنه‌كه‌وێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان كێشه‌ى قژى چه‌وورمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ گرفتمان  له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی دا هه‌یه‌، چونكه‌ ناچارده‌بن ڕۆژانه‌ بیشۆن كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی هه‌یه‌ و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركی ڕێكخستنی هه‌یه‌.
هه‌ربۆیه‌ تا ڕزگارت بێت له‌ چه‌وورى سه‌ر و قژ پێویسته‌ ،  ڕێنماییه‌كانی پسپۆڕانی جوانكاری په‌یڕه‌وبكه‌یت: 
*به‌رله‌ هه‌موو هه‌نگاوێك پێویست خاوو كه‌ره‌وه‌ى قژ  و شامپۆی تایبه‌ت به‌ قژی چه‌ور به‌كاربهێنیت، ئاگاداربه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێت ڕێژه‌ی چه‌وری قژت زۆر زیاد ده‌كات. 
*كاتێك بێخی قژه‌كه‌ت چه‌ور ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌توانیت بۆدره‌ی تایبه‌تی منداڵان به‌كاربهێنیت، چونكه‌ هه‌ڵیده‌مژێت و چه‌وریه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه‌. 
*پێویسته‌ سێ ڕۆژ جارێك قژه‌كه‌ت بشۆیت له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا، چونكه‌ زۆر شتنی دووباره‌ هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وریه‌كه‌ی به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌. 
*ڕه‌نگه‌ بڕوات وابێت خواردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر قژت نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خواردنی زۆر چه‌ور هۆكارێكه‌ بۆ ده‌ردانی زیاتری چه‌وری قژه‌كه‌ت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵیده‌وه‌رێنێت.
780 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/29/2019 12:39:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ