تەندروستی
مه‌هێڵه‌ توشى كه‌م بوونى كالیسیۆم ببیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌م بوونه‌وه‌ى كالیسیۆم له‌له‌شدا گه‌وره‌ترین گرفتت بۆ دروست ده‌كات ،چونكه‌ به‌شدارى گه‌شه‌و ته‌ندروستى قژ و ددان و ئێسك ده‌كات ، هه‌ربۆیه‌ گرنگى ته‌واو بده‌ به‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كالیسیۆم .
شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم ، هه‌ربۆیه‌ ده‌شتوانى منداڵه‌كه‌ت له‌ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه‌ شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵى پێ بده‌ى تاوه‌كو كێشه‌ى كه‌مى كالیسیۆمى نه‌بێت .
شیر و ماست و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان : هه‌ریه‌كه‌یان گرنگن بۆ له‌ش چونكه‌ ووزه‌ و كالیسیۆم ده‌به‌خشنه‌ له‌ش و ڕێگرى كه‌م بوونه‌وه‌ى كالیسیۆمى له‌ش ده‌كه‌ن .
هه‌نجیر : زۆرترین مادده‌ كانزاییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت .
سپیناخ و هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌كى ریشاڵى : هه‌رگیز خۆت له‌سه‌ووزه‌وات بێ به‌ش مه‌كه‌ چونكه‌ كالیسیۆم و زۆرترین مادده‌ى سوود به‌خش له‌خۆ ده‌گرێت .
130 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/29/2019 12:30:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ