هەواڵ
ئه‌م ڕۆژه‌ كرایه‌ پشو
 ئاڕاستە

هەموو ساڵێک ڕۆژی ٣ ی تشرینی یەکەم دەکرێتە پشووی فەڕمی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی عێراق کرا بە ئەندامی کۆمەڵەی گەلان.

هەموو ساڵێک ڕۆژی ٣ ی تشرینی یەکەم دەکڕێتە پشووی فەڕمی، لەم ڕۆژەداو لەساڵی ١٩٣٢ دا عێراق کرا بە ئەندامی کۆمەڵەی گەلان کە دوای بە کۆمەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبانگی دەرکردووە.
لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی ١٩١٨ و ساڵانی دواتردا عێراق داوای کردووە ببێتە کۆمەڵەی گەلان، تا لە ساڵی ١٩٣٢ دا بڕیارەکە پەسەند کرا. 
جێگه‌ی باسه‌ ،تا ئێستا نەزانراوە کە ئەم پشووە هەرێمیش دەگرێتەوە یان تەنها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی دەگرێتەوە، بەڵام لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان سێ تشرینی یەکەم دەکرێتە پشوو.
44186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/28/2019 3:11:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ