هەواڵ
دوای ڕەخنەگرتنی هاوڵاتیان ئاسایش ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
https://www.facebook.com/Araste.co/videos/490151138490175/

دوابەدوای دروستکردنی چەند لەمپەر ( تاسەیەک) ی یاسایی لەلایەن تیمی  هاتوچۆوە لەسەر شەقامی گشتی شاری ڕانیە و دروست بوونی ڕووداوی هاتوچۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەکی بڵاوکردەوە .
  
 لەڕوونکردنەوەکەی دا کە لەڕێگەی پەیجی تایبەتی  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە  بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتوە " ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بەڕووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر تاسەی بەردەم فەرمانگەكانی (قائم قامیەت و دادگاو و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین )
   لەبەرواری ( 16/9/2019 ) لەسەر ڕووداوێكی ئۆتۆمبێل  بەشێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەو تێ‌ بینیان هەبوو لەسەر دروست كردنی ئەو تاسەیە " .

لە ڕوونکردنەوەدا ئاماژە بەوەکراوە "  لەو ڕووداوەدا پەنجەی تۆمەت و گلەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین كراوە ،  بەلاِم لە بنەڕەتدا بەهۆی تیژ ڕەوی ئۆتۆمبێلی جۆری ( نیسان ئاڵتیما) وە ڕوداوەكە ڕویداوە" .

   بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین


1480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 4:40:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ