هەواڵ
كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بلأوكرده‌وه‌
 ئاڕاستە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: جۆرێك لە نەگەیەنەر كەموكوڕی تێدایە و بەزووترین كات ئەوەی لایانە بیگێڕنەوە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دابینیان كردووە.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا،بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەربارەی نەگەیەنەر بۆ فەرمانگەكانی كارەبا ڕایگەیاندوه‌: لەڕابردوودا دوای بەكارهێنانی جۆرێك لە نەگەیەنەر (عازل)ی كارەبا لە سەر تۆڕەكانی كارەبا، دواتر دەركەوتووە كە كەم و كورتی تێدایە و گرفت بۆ تۆڕەكانی كارەبا دروست دەكات، كەوێنەكەی لەخوارەوەیە.
باسی له‌وه‌شكردوه‌: بەرێوەبەرایەتی گشتی داوا لەفەرمانگەكانی كارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات كە بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە نەگەیەنەرە بەكارنەهێنن و بەزووترین كات ئەوەی لایانە بیگێڕنەوە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دابینیان كردووە.
1533 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 3:14:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ