هەواڵ
ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ كۆمیته‌كانی یه‌كێتی كرد ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە

ئەو كەسەی لەشاری هەولێر تەقەی لەكۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  كرد دەستگیرا وناسنامه‌كه‌ی ئاشكرابوو.

ئەوكەسەی شەوی ڕابردوو تەقەی لەبارەگای كۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی  نیشتیمانی كوردستان كرد، كاتژمێر چواری بەرەبەیانی  ڕۆژی شەممە لەنێو ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیركراو ناسنامەی تەقەكەرەكە ئاشكرابووكه‌ خۆی  و بنەماڵەكەی لەریزی سەربازی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانن.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی مەوداپرێس  بلأویكردۆته‌وه‌ بڕیارەبەفەرمی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان لەرێگەی پارێزەرەكەیەوە سكاڵا لەسەر تۆمەتبارەكە تۆماربكەن. 
بارەگای كۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی بەیەكەوەیەو  دەكەوێـتە گەڕەكی  99ی شاری هەولێر كەدەكاتە پشت بارەگای ئاسایشی گشتی هەولێر .
12772 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 1:55:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ