هەواڵ
په‌روه‌رده‌ هه‌لى كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت
 ئاڕاستە
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، له‌مڕۆوه‌ فۆڕم بۆ وه‌رگرتنی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مرۆ 22-9-2019 له‌ نوسراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرمه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ مامۆستای وانه‌بێژ روون كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش دراوه‌، فۆڕمی وانه‌بێژی به‌شی په‌روه‌رده‌كانی ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر ناگرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ بازنه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م.
له‌ به‌شێكی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌بێژ داندراون ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، پیویسته‌ وانه‌بێژ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بێت كه‌ فۆڕمه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت و خه‌رجی هاتوچۆكردن له‌ ئه‌ستۆی خۆی ده‌بێت.
603 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 1:52:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ