هەواڵ
ئامانجی كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ و به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئاشكرا بوو
 ئاڕاستە

رۆژنامه‌ی مۆنیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ ،بڕیاره‌ له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و دۆناڵد ترامپ، سه‌ركی ئه‌مریكا كۆببنه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌،سازكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ فشار بخرێته‌سه‌ر عێراق تا لایه‌نگری بكات و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زیندوو بكرێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ عێراق به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ربه‌ له‌ دژی ئێران وه‌ك چۆن له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران – عێراقدا ده‌وترا.
به‌رهه‌م ساڵح و هاوڕێكانی له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌، عێراقیان خستۆته‌ سه‌ر رێچكه‌یه‌كی جیاواز، ئه‌ویش پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ته‌ به‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و خۆبه‌دوورگرتن له‌ ململانێ ،پێشتریش رۆژنامه‌ی مۆنیته‌ر بڵاویكردبوه‌وه‌ كه‌ چاوەڕوان دەکرێت هەر یەکە لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆڵی بەرچاویان لەو کۆبوونەوەیەدا هەبێت.
مۆنیتەر لەوتارێکیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتان، کە لەمیانی کۆبوونەوەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەئەمریکا بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە تیشک بخرێتە سەر ڕۆڵی دوو سەرۆکی ناوچەکە و جیهان، بەرهەم ساڵح و رەجەب تەیب ئەردۆگان.
جێگه‌ی باسه‌ ،بڕیاره‌ سێشەممەی داهاتوو 24-9-2019 بەئامادەبوونی 74 سەرۆکی وڵاتانی جیهان و 193 وەزیری وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوەی کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
4758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 1:46:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ