وەرزش
زێدان : بیرم لە وازهێنان نەکردۆتەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی کوردستان لەمیانی هەفتەیەکی نوێیی لالیگادا ڕیاڵ مەدرید و سیڤیلیا ڕوبەڕوی یەک ببنەوە


زێدان راهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکە باسی لەداهاتووی خۆی کرد و ووتی ،  بیر لەوازهێنان ناكەمەوەو بەردەوام دەبم , هاندەران تەنیا داوای بردنەوە دەكەن و لەگەرانەوەش بۆ ریاڵ مەدرید پەشیمان نیم و پرۆژەیەكی نوێم هەیەو هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەم

لەبارەی یاریەکەشیانەوە ڕایگەیاند ،سیڤیلیە یانەیەكی بەهێزەو یارییەكی قورس دەبێت  یاریزانەكان ئامادەن و تا دوا ساتی یارییەكەش هەوڵ بۆ بردنەوە دەدەین
319 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 12:23:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ