هەمەڕەنگ
خۆت له‌م هه‌ستییارییانه‌ى وه‌رزى پاییز بپارێزه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتنى وه‌رزى پاییز و گۆرانكارى كه‌ش و هه‌وا هۆكارن بۆ توش بونت به‌و هه‌ستیارییانه‌ى كه‌له‌م وه‌رزه‌دا توشت ببێت هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئاگادارى خۆت بیت له‌و گۆرانكارییه‌ وه‌رزییانه‌ى كه‌توشى هه‌ستیاریت ده‌كه‌نه‌وه‌ .
له‌وه‌رزى پاییزدا زیاتر پێویستیت به‌ ڤیتامین "دى"هه‌یه‌ ، زیاتر بچۆ به‌ر خۆر و یان ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه‌ ، چونكه‌ نایه‌ڵێت توشى هه‌ستیارى ئه‌م وه‌رزه‌ ببیته‌وه‌.
ڕێگرى بكه‌ له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌شت به‌ڵكو ئه‌و رێگایانه‌ بگره‌ به‌ر كه‌ به‌رگرى له‌شت به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
له‌م وه‌رزه‌ زیاتر گرنگى بده‌ به‌ خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ .
به‌رده‌وام پێستت چه‌وور بكه‌ بابه‌شێدارى بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ له‌وه‌رزى پاییزدا پێست ووشك ده‌بێته‌وه‌ .
جووڵه‌ و وه‌رزش له‌م وه‌رزه‌دا زۆر گرنگه‌ .
له‌وه‌رزى پاییزدا خۆت له‌خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى بپارێزه‌ .
600 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 12:16:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ