هونەر
بەوێنە : فێستڤاڵی نێودەوڵەتی کلتوری و هونەری کلتورە جیاوازەکان کۆتایی هات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ماوەی سێ شەوی ڕابردوودا لە ڕانیە دەروازەی ڕاپەڕین گەورەترین فێستڤاڵی نێودەوڵەتی کلتورە جیاوازەکان بەڕێوەچوو ، بەوتەی سەرپەرشتیاری ئەم چالاکی یە نێودەوڵەتی یە بەراورد بەچالاکی فێستڤاڵی تر کەمترین پارەی بۆتەرخانکراوە .

 لە فێستڤاڵی نێودەوڵەتی  کلتورە جیاوازەکان جگەلە چەند گروپێکی کوردستان ،هەریەکە گرووپەكانی وڵاتانی ( ئوردن، مەعریب و  هیندستان، عێراق ،  میسر، ئێران و مەکسیک، خوراسان بەشدار دەبن هاوکات  هەریەکە لە تیپی میللی و هونەری شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و  هەولێر ودهۆک .

ئەمە بۆ ساڵی شەشەمینە کە سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کلتوری کە ئۆفیسی سەرەکی لە شاری ڕانیەیە ئەم فێستڤاڵە نێودەوڵەتی یە ڕێکخستوە کە ئەمساڵ لە ژێرچاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم ئەنجام درا .

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 11:05:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ