وەرزش
پاول لیکا : یەکێک بووم لەو کچانەی درەنگانێکی شەو خواردنم بۆ ڕۆناڵدۆ کڕی کە منداڵێکی برسی بوو
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

لە چاوپێکەوتنێیکی تەلەفیزیۆنیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی چەند ساتێکی تەمەنی دەگێڕێتەوە 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت ،کاتێک تەمەنم 11 بۆ 12 ساڵان بوو ، درەنگانێکی شەو کاتژمێر 10:30 بۆ 11 بوو ، زۆرم برسیبوو ماکدۆناڵێک لە تەنیشت یاریگاوەکەوە بوو لە لیسبۆنە  چووم لە دەرگامدا و پێم وت هیچ خواردنێک ماوە؟ ئیدنا و دوو کچی تر زۆر بە پەرۆشەوە بەرەو ڕووم هاتن و هاوکارم بوون ، دواتر زۆر گەڕام بە شوێنیاندا بەڵام نەمدۆزینەوە ، هیوادارم لە ڕێگەی ئەم چاوپێکەوتنەوە بیان دۆزمەوە و پاداشتی خۆیان بدەمەوە چونکە من هەرگیز ئەو ساتەم بیر ناچێت

کچێکیش بەناوی پاولا لێکا بۆ ڕادیۆی پرتوگال ڕێناسینکا وتووە: من یەکێک بووم لە کچانەی کە چەند ساڵێک لەومەوبەر لە ماکدۆناڵێک هەمبەرگرم دایە ڕۆناڵدۆ کە ئەو کات منداڵێکی برسیبوو
4790 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2019 4:26:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ