هەواڵ
موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاستە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشته‌ی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینانی ڕاگه‌یاند.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، رۆژانی یەكشەممەو دووشەممەی ئەم هەفتەیە 22-23-9-2019 مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان، دابەشدەكرێت.
بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی 4 شه‌ممه‌و پێنج شه‌مه‌ش موچه‌ی خانه‌نشیانانی سه‌ربازی و شارستانی دابه‌شبكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ كە مانگانە 317 ملیار دینارە، دووەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە 454 ملیار دینارە.

10064 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2019 1:10:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ