هەواڵ
سێ كچ كۆتایی به‌ ژیانى خۆیان ده‌هێنن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

لە سێ شارى جیاوازى ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ كچ خۆیان كوشت و ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش له‌و باره‌یه‌وه‌ زانیارى زیاتر ده‌خاته‌روو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌:ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی نەغدە بە ناوی (س . ئا) بە هۆکارێکی نادیار لە شوێنی کارەکەی خۆی (ئارایشتگا) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕاشیگه‌یاندووه‌:لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی سێپتەمبەری ٢٠١٩، ژنێکی خەڵکی گوندی "بڵوان ئاوا"ی دێولان بە ناوی "دڵگەش محەمەدی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوکات، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی "ڕۆژین مستەفاپوور" کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا خۆی هەڵواسیبوو، دوێنێ هەینی گیانی لە دەستدا.
12116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2019 10:19:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ