هەمەڕەنگ
واز له‌ هاوڕێ باشه‌كانت مه‌هێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌ ژیانماندا كه‌سایه‌تى باش و به‌هێز هاوڕێمان بێت ، چونكه‌ بوونى هاوڕێى باش ده‌توانێت بۆشایى ژیانت پڕ بكاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڕێ ى باش كۆمه‌ڵێك شتت پێ ده‌به‌خشێت كه‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین .
هاوڕێ ى باش چیت پێ ده‌به‌خشێت:-
*هه‌ستكردن به‌ خۆشه‌ویستی بۆ ژیان و هه‌وڵدان به‌ره‌و ئامانجه‌كان.
 *زیاتر هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌یت و دڵه‌ڕاوكێت كه‌م ده‌بێته‌وه‌. 
*متمانه‌ت به‌ خۆت زیاتر ده‌بێت و ڕێز له‌ كه‌سایه‌تی خۆت ده‌گریت. 
*یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ناخۆشیه‌كان، ئایا نه‌خۆشی بێت یان له‌ده‌ستدانی ئازیزه‌كانت. *هانت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ ڕه‌فتاره‌ خراپه‌كان بهێنیت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا، پێكه‌نین و گاڵته‌كردنی نێوان هاوڕێ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی و توانای داهێنان.
367 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2019 1:02:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ