هەمەڕەنگ
خانمان چى بكه‌ن تا هاوسه‌ره‌كانیان سارد نه‌بنه‌وه‌ لێیان !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار بوونى كێشه‌ و گرفت له‌نێو خێزانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  ساردى وسڕى  له‌نێوانیاندا ، سارد بوونه‌وه‌ى نێوان هاوسه‌رانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین :-
پیاوان هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان ڕێك پۆش و پاك و خاوێن ده‌ربكه‌ون .
رێك خستنى قژى خانمان و بۆنى خۆش و خۆ رازاندنه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ پیاوان و به‌رده‌وام ئاره‌زووى ده‌كه‌ن .
چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن و گفتوگۆكردنى خانمان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا گرنگه‌ بۆ پیاوان چونكه‌ پیاوان ئاره‌زووى خانمى توڕه‌ و شه‌ڕه‌نگێز  ناكه‌ن .
گرنگى نه‌دان به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت هۆكارێكه‌ بۆ سارد بونه‌وه‌ى .
پیاوان سارد ده‌بنه‌وه‌ ببینن هاوسه‌ره‌كه‌ى ره‌فتارى ناشرین و منداڵانه‌ ده‌نوێنێت .
له‌به‌ر چاوى هاوسه‌ره‌كه‌ت  جنێوو و قسه‌ى نه‌شیاو به‌كارمه‌هێنه‌ چونكه‌ مێرده‌كه‌ت سارد ده‌بێته‌وه‌ لێت .
هه‌رگیز له‌به‌ر چاوى هاوسه‌ره‌كه‌ت ستایشى كه‌س مه‌كه‌ ، چونكه‌ هه‌ست ده‌كات به‌چاوى كه‌مه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌یت .
1493 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2019 1:01:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ