هەواڵ
كارمه‌ندێك‌ له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا سێكسی كردووه‌ و مردوه‌
 ئاڕاستە

سایتی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌: كۆمپانیایه‌ك كارمه‌ندێكی خۆی بۆ گه‌شتی كاركردن بۆ ناوچه‌یه‌كی باشوری فه‌ره‌نسا ره‌وانه‌كردوه‌، به‌ڵام كارمه‌نده‌كه‌ له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا سێكسی كردووه‌ و مردوه‌.

 دادگاكه‌ی فه‌ره‌نسا پێی وابووه‌ گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌نده‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كۆمپانیایه‌دایه‌ كه‌ بۆ كاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری بكاته‌وه‌ پاشان بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی، كۆمپانیاكه‌ له‌ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پاریس تانه‌ی له‌ بڕیاری دادگا داوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ مردنی كارمه‌نده‌كه‌ی به‌ روداوی په‌یوه‌ست به‌ كاركردن له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.
‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌‌: كارمه‌نده‌كه‌ی له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا نه‌مردوه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خانمێك چووه‌ته‌ ژوره‌كه‌ی خۆی له‌ هۆتێلێك و له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیری  سێكسی كردوه‌.
دادگا ش رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سێكس وه‌ك خۆشوشتن و نانخواردن، رۆتینێكی ئاسایی  رۆژانه‌ی مرۆڤه‌ و كارێكی ئاساییه‌، كارمه‌نده‌كه‌ش مافی خۆی بووه‌ سێكس بكات.
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پاریسیش پشتیوانیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا كردووه‌ و تانه‌ی كۆمپانیاكه‌یان قبوڵ نه‌كردوه‌ و رایانگه‌یاندوه‌: كارمه‌ندی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ ماوه‌ی ته‌واوی گه‌شته‌كه‌یدا سوود له‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بینێت.
39960 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2019 1:30:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ