تەندروستی
بزانه‌ نه‌خواردنى نانى به‌یانیان توشى چیت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین ژه‌مى به‌یانیان (نانى به‌یانیان) چه‌ند گرنگه‌ بۆ له‌ش  و ته‌ندروستى ، ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌نانى به‌یانیان ناخۆن و پشت گوێیان خستووه‌ دووچارى چى ده‌بنه‌وه‌ ؟
ئه‌وانه‌ى ژه‌مى به‌یانیان ناخۆن بێگومان توشى ناڕێكى ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه‌ ، چونكه‌ نانى به‌یانیان ته‌ندروستى جێگیر ده‌كات .
كاتێك ژه‌مى به‌یانیان ناخۆیت كێشت زیاد ده‌كات و قه‌ڵه‌و ده‌بیت چونكه‌ ژه‌مى نیوه‌ڕوان زۆر هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌یت و زۆر ده‌خۆیت .
نه‌خواردنى نانى به‌یانیان توشى شه‌كره‌ت ده‌كات به‌تایبه‌تى جۆرى دووه‌مى ،چونكه‌ ژه‌مى به‌یانیان ده‌ست به‌سه‌ر شه‌كره‌دا ده‌گرێت و ڕێگرى به‌رزبوونه‌وه‌و نزم بوونه‌وه‌ى ده‌كات .
توشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌بیت ،چونكه‌ به‌یانیان هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش پێویستییان به‌ وه‌رگرتنى خۆراك هه‌یه‌ .
154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2019 1:22:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ