هەواڵ
رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ دەکرێت
 ئاڕاستە

ئەندامێكی  ئەنجومەنی ئابووریی عێراق  ڕایگه‌یاندوه‌،سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا ،غەدیر عەتار، ئەندامی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق رایگەیاندووە، کە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە سێ مانگی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات وجگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە سیاسییەکان،.ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی دۆخی بازرگانیی نێوان بەغدا و پاریس و وەبەرهێنانی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق، دەکات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق ئاشکرای کردووە، کە سەرۆکی فەرەنسا رێککەوتنی شەمەندەفەری بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق، واژۆ دەکات.
2417 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 2:19:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ