هەواڵ
حه‌بی هۆشبه‌ر به‌كچه‌ قوتابییه‌كان ده‌فرۆشرێت
 ئاڕاستە

ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، له‌نێو شوێنی ده‌ست شووشتن له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كچان له‌سه‌ماوه‌، حه‌بی هۆشبه‌ر به‌كچه‌ قوتابییه‌كان ده‌فرۆشرێت.
زێدان عه‌توانی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌عێراق له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا زانیاری مه‌ترسیداری له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوان كچان له‌ پارێزگای موسه‌ننا ئاشكراكرد.
 له‌دیداره‌كه‌دا ئاشكرای كردوه‌: له‌نێو شوێنی ده‌ست شووشتن له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كچان له‌سه‌ماوه‌، حه‌بی هۆشبه‌ر به‌كچه‌ قوتابییه‌كان ده‌فرۆشرێ و له‌رێگای كامیرای چاودێرییه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ تۆماركراوه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو: به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ پێی راگه‌یاندن كه‌ به‌هۆی نه‌ریته‌ عه‌شائیرییه‌كان ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م.
2593 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 2:17:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ