هەواڵ
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌
 ئاڕاستە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی خۆرێکخستنەوە له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كه‌ن. 
ئه‌مڕۆ 12ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌یمس سۆرنتۆن، كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێل رۆی نه‌تارجان، فه‌رمانده‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، كۆبۆوه‌. 
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیای به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، روونیشی كرده‌وه‌، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئێوه‌ جێگه‌ی ته‌قدیری ئێمه‌ و خەڵکی کوردستانە,خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت. 
كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ هاوكاری ئێوه‌ین، پاڵپشتیمان بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت. خوازیارین له‌رێگه‌ی دیاڵۆگ و دانوستانی هاوبه‌ش، كۆتایی به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت. وتیشی: له‌رێگه‌ی تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیایه‌وه‌ به‌شدارو هاوكاری سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بین. 
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، روونی كرده‌وه‌، ئامانج و ئه‌وله‌ویه‌تی پڕۆسەی خۆرێکخستنەوە، چاككردن و باشكردنی دۆخ و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌یه‌، هاوكاری راوێژكارانی ئێوه‌و هاوپه‌یمان گرنگه‌و ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌كه‌ له‌خزمه‌ت پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت ده‌بێت. 
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆی پوخت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌ كراو  هه‌ردولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی پێكه‌وه‌ كاركردن و یه‌كگرتوویی هێزه‌كان بێت.
188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 2:16:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ