هەواڵ
داوایه‌ك دراوه‌ به‌ دادگای باڵای توركیا بۆئازادكرنی ده‌میرتاش
 ئاڕاستە

پارێزەرەكانی دەمیرتاش داوایەكیان بۆ ئازادكردنی پێشكەشی دادگای باڵای توركیا كردووە و دەیانەوێت بە شێوەی دانانی بارمتەی یاسایی ئازادی بكەن. 

پارێزەرانی سه‌لأحه‌دین ده‌میرتاش داوایان لە دادگای توركیا كردووە كه‌ هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە زیندان ئازاد بكرێت بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵ زیاترە لە زینداندایه‌.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندوه‌، ئەو داوایەی پارێزەرەكانی دەمیرتاش لەكاتێكدایە ك دادگا پێی راگەیاندون بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە بریگرتەكەیان لە زیندانە دەكرێت بە شێوەی دانانی بارمتەی یاسایی ئازاد بكرێت.
جێگه‌ی باسه‌،سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ڕۆژی 4-11-2016 به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ‌ (پ.ك.ك )له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیر و له‌وكاته‌وه‌ به‌ندكراوه‌.
426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 2:15:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ