هەواڵ
ژنه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى داعش سزا درا
 ئاڕاستە

یه‌كه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگیرى عێراق زانیارى ده‌رباره‌ى  مه‌ترسیدارترین ژنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ ده‌سته‌ى په‌ره‌پێدان و پیشه‌سازى مادده‌ كیمیایی و بایۆلۆجیه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌ ماوه‌كانى رابردوودا ده‌ستگیركرا ئاشكرا كرد.

ئه‌بو عه‌لى ئه‌لبه‌سرى سه‌رۆكى یه‌كه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگیرى و دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح  ڕایگه‌یاندوه‌،تاوانبار ئه‌برار ئه‌لكوبه‌یسى له‌ ماوه‌كانى رابردوودا سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا درا كه‌ ئه‌برار یه‌كێك بووه‌ له‌ دیارترین لێكۆڵه‌ره‌ بایۆلۆجییه‌كانى به‌شدار له‌ به‌رنامه‌كانى داعش بۆ پیشه‌سازى و مه‌شقپێكردنى ئه‌ندامه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ ده‌سته‌ى په‌ره‌پێدان و پیشه‌سازى داعش بۆ ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌، دانپێدانانى ئه‌برار ئه‌لكوبه‌یسى تۆماركردووه‌ كه‌ چۆن له‌ڕێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ فریودرا تا په‌یوه‌ندى به‌ رێكخراوى داعشه‌وه‌ كرد و جموجوڵه‌كانى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌كارهێنانى مادده‌ كیمیاییه‌كان له‌ كرده‌وه‌كانى له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ى داهاتوودا بڵاوده‌كاته‌وه‌.
1489 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:30:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ