هەمەڕەنگ
زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ بزانه‌ له‌چى به‌دوور ده‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین خواردنه‌وه‌ى ئاو چه‌ند گرنگه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى هه‌ر كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بێت گرنگى ته‌واو بده‌ین به‌خواردنه‌وه‌ى ئاو و پشت گوێ ى نه‌خه‌ین چونكه‌ توشى كۆمه‌ڵێك گرفتت ده‌كاته‌وه‌ .
تایبه‌ت به‌وانه‌ى زۆر ئاو ناخۆنه‌وه‌ :-
*زیره‌كیت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و خانه‌كانی مێشك لاواز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ دڵته‌نگی . 
 * ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر ئێشه‌ و هه‌ڵچوونی ده‌روونی . 
*ده‌بێته‌ هۆی ووشك بوونی ده‌م و هه‌ست كردن به‌ تینوویه‌تی و هه‌ست كردن به‌ ماندوویه‌تی . 
* له‌و حاڵه‌ته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌متر میز و ئاره‌قه‌ و فرمێسك به‌رهه‌م ده‌هێنێت . 
* لێدانی دڵت خێراتر ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ . 
*ده‌بێته‌ هۆی توش بون به‌ تا و گه‌رمبونی له‌ش . 
* كه‌می ئاو له‌ له‌ش ده‌بێته‌ ھۆی ووشك بوونی خانه‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ ڕۆژانه‌ پێش هه‌موو ژه‌مه‌كانت كوپێك ئاو بخۆیته‌وه‌ به‌تایبه‌تى به‌یانیان به‌گه‌ده‌ى به‌تاڵ سوودى ئێجگار زۆرى هه‌یه‌ .
3686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:29:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ