هەواڵ
تاوانبارانى بكوژى تاریقى به‌قاڵ بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا
 ئاڕاستە


ئەمرۆ پێنجشەممە 12-9-2019 دادگای سلێمانی بریاریدا به‌ لە سێدارەدانى هەر سێ تاوانباری سەرەكی بكوژانی تاریقی بەقاڵ.


حاجی مەولود مارف خاڵی تاریقی بەقاڵ بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند:لەیەكەم دانیشتنی دواخراوی بكوژانی تاریقی بەقاڵدا ئەمڕۆ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریق دەركرد، سزاكەش بەشێوەیەكە لەسێدارەدان تا مردن".

وتیشى:یەكێك لەئەنجامدەرانی تاوانەكەش ڕایگەیاند كە ئەو بێتاوانە، بەڵام دوو تاوانبارەكەی دیكە وتیان ئەویش بەشداربوەو پێكەوە تاوانەكەمان ئەنجامداوە، بەڵام داوادەكەین دادگا لێمان ببورێت".

حاجى خاڵى تاریق ئه‌وه‌شى خسته‌روو:ئێمە لەناو دادگا بوین كاتێك تاوانباران برانە دەرەوە، ئێمەش ناڕەزاییمان دەربڕی، دواتر دادوەر جەختیكردەوەو پێیڕاگەیاندین هیچ نابێت ڕوبدات كەمێكی دیكە بڕیار دەدرێت، ئەوەبوو هەرسێ تاوانبار سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا".

ناوبراو داواى لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد هەرچی زوە ئەو سزایە جێبەجێبكرێت و تاوانباران بەسزای ڕەوای خۆیان بگەن".

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا باندێكى سێ كه‌سى ده‌ستگیر كرا كه‌ به‌ باندێكى مه‌ترسیدار ناوبران به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له‌ چه‌ندین تاوانى جۆراجۆر و دڕنده‌یی كه‌ یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامیاندابوو ڕفاندنى تاریقى به‌قاڵ و دواتر كوشتنى بوو كه‌ ته‌رمه‌كه‌یان شاردبووه‌...
179 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:28:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ