هەواڵ
كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر پارێزگاره‌ نوێیه‌كه‌ى هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نرا
 ئاڕاستە
بڕیاره‌ ئه‌مرۆ 12-9-2019  ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پارێزگاری نوێی هه‌ولێر كۆببێته‌وه‌.
 ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌پشكى یه‌كێتیی له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا ده‌نگ له‌سه‌ر پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌درێت و فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌نگ به‌ كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بێت له‌پشكی پارتی بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاكه‌ كاندیدی پارتی فرسه‌ت سۆفی-یه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر بكه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌شمان ده‌بێته‌ هاوهه‌ڵوێستی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك.
76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 12:17:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ