هەواڵ
بوونى سه‌ربازگه‌ى توركیا له‌ هه‌ولێر و بادینان ئاشكرا ده‌كرێت.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

سه‌باره‌ت به‌ بوونى سەربازگەى ئێرانى له‌ لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتیدا،ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: هیچ سەربازگەیەكی ئێران نیە له‌ سنورى یه‌كێتیدا و ئه‌وه‌ تۆمەتێكی بێبنەمایه‌ بەڵام ناوچه‌كانى هه‌ولێر و بادینان ده‌یان سەربازگەی تورکیا لێیه‌.


قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند :یەكێتی دژی هەموو دەستێوەردانێكی دەرەكییە بۆ ناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە بۆردومانی بەردەوام و هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا ئەگەر بەپاساوی جەنگی دژی گەریلاكانی پەكەكەش بێت، بەڵام ئەوە چاوتێبڕینەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق ناشارێتەوە جگە لە چاوتێبڕینی لە خاكی رۆژئاوای كوردستان و تەواوی خاكی سوریا، بۆیە ئەو چاوتێبڕینانەی توركیا زۆر لەبابەتی پەكەكە گەورەترن".

ده‌شڵێت: بەم دواییە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و توركیا تاڕاددەیەك باشبوونیان بەخۆیانەوە بینیوە، یەكێتیش چاوەڕێی كردنەوەی نوێنەرایەتییەكەی دەكات لە ئەنقەرە

قادر عه‌زیزروونیشى كرده‌وه‌: یەكێتی پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی مێژوویی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، بۆیە تۆماتباركردنی یەكێتی بەوەی نوێنەرایەتی سیاسەتەكانی ئێران دەكات لەناو هەرێم تۆمەتێكی بێبنەمایە، بەڵكو ئەوە زیاتر پەیوەندی بە جوگرافیا و درێژی سنووری ناوچەكانی باڵادەستی یەكێتییە لەگەڵ ئێران.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:ئەگەر بەهەموو ناوچەكانی ژێر باڵادەستی یەكێتیدا بگەڕێی هیچ سەربازێك، یان سەربازگەیەكی ئێرانی نابینی، بەپێچەوانەی ناوچەكانی هەولێرو بادینان، كە دەیان سەربازگەی توركیای لێیە".
530 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 10:39:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ