هەواڵ
حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە

 ئەمڕۆ پێنجشەممە12-9-2019 وەفدێکی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وە.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووه‌وه‌، بڕیاردرا ئەمرۆ پێنجشەممە وەفدێکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و هەفتەی داهاتووش شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى کۆبوونەوەکەش ئاشكراكراوه‌؛ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویستە لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی وەفدەکەی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا.
244 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 10:18:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ